کام نەخۆشانە بچن؟

سبەی و دوو سبەی نەخۆشخانەی هیوا دەوام دەکەن

964+

ئەحمەد مستەفا

سبەی و دوو سبەی دەوامی نەخۆشخانەی هیوا هەیە، نەخۆشخانەکە دەڵێ، لەبەر بەرژەوەندی نەخۆشەکانیان دەوامی نەخۆشخانەکەیان لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە 24-24.3.2026 دەبێت.

بۆ ئەو نەخۆشانەی کە چارەسەری کیمیایی و مەناعە و بایۆلۆجییان هەیە، دەتوانن سەردان بکەنەوە، ئەوە سەرەڕای خزمەتی 24 کاتژمێری لەبەشی فریاکەوتن.

حکومەتی هەرێمی کوردستان تا رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 29.3.2026، کردوویەتی بە پشوو بۆ بۆنەکانی جەژنی رەمەزان و نەورۆز، بەڵام نەخۆشخانەی هیوا بۆ چارەسەربوونی توشبووانی شێرپەنجە بڕیاری داوە دوو رۆژ بچنەوە دەوام.

یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکەیە ئەو لە پەڕەی فەڕمی دەڵێت، لەپێناو بەرژەوەندیی چارەخوازان، سەرەڕای ئەوەی پشووە، بڕیارماندا لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە، لە سەرجەم بەشەکانی نەخۆشخانەکەمان دەوامی رەسمی بێت، وە بڕیارەکە تەنیا ئەو نەخۆشانە دەگرێتەوە کە چارەسەریی کیمیایی، بایۆلۆجی و مەناعیان هەیە.

پێشتر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا رایگەیاندبوو، ساڵانە پێویستیان بە 100 ملیار دۆلارە و رۆژانە بە بەردەوامی 700 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هیوا دەکەن و هەموو رۆژێکیش زیاتر لە 10 توشبووی نوێ دەستنیشان دەکرێت.

بەبێ خەوتن 50 کاتژمێر رایکرد و داهاتەکەی بۆ نەخۆشخانەی ...

بەبێ خەوتن 50 کاتژمێر رایکرد و داهاتەکەی بۆ نەخۆشخانەی هیوا بوو