بەتایبەتی دەزگاکانی راگەیاندن
ئێران رەتیدەکاتەوە هیچ هۆشدارییەکیان بۆ چۆڵکردنی دەوحە دابێت
964+
فەرهاد حەسەن
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سوپای پاسدارانه‌وه بڵاویکردەوە، تاوه‌كو ئێستا ئێران هیچ هۆشدارییەکی بۆ چۆڵکردنی دانیشتوانی دەوحە یاخود دەزگاکانی راگەیاندنی قەتەری دەرنەکردووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران باسی له‌وه‌كردوه، “بەپێچەوانەی ئەو دەنگۆ ناڕاستانەی کە بە شێوەی ئۆنلاین بڵاوبونەتەوە، ئێران هیچ هۆشدارییەکی چۆڵکردنی بۆ میدیاکانی ده‌وحەی پایته‌ختی قه‌ته‌ر دەرنەکردوە”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هێرشکردنە سەر دەزگاکانی راگەیاندن تەنیا کاردوژمنانە و و ئێران هیچ پەیوەندییەکی بەوەوە نییە.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران رونیكردووه‌ته‌وه، “ئێران وڵاتان و حکومەتەکانی ناوچەکە بە برای خۆی دەزانێت و تەنیا بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و زایۆنیستی لە ناوچەکە دەکاتە ئامانج”.
له‌وه‌ته‌ی هێرشی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستیپێكردوه ئێران به به‌رده‌وامی هێرش ده‌كاته سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه ته‌نانه‌ت وڵاتی قه‌ته‌ریش، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوشدا گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی غاز له‌و وڵاته كرایه ئامانج.