زیاتر لە 20 گەڕەک دەگرێتەوە
قەیرانی غاز لەسلێمانی بەرەو کۆتایی دەچێت و نزیکەی 80 ئۆتۆمبێل دابەش دەکرێت
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
قەیرانی غاز لە سلێمانی بەرەو کۆتاییە و سەرۆکی لیژنەی غازیش دەڵێت، ئەمڕۆ 70 بۆ 80 ئۆتۆمبێلی غاز رەوانەی زیاتر لە 20 گەڕەکی سلێمانی دەکرێن.
عومەر عەبدوڵا، سەرۆکی لیژنەی غازی لە قایمقامییەتی سلێمانی بە 964 ی وت، توانیویانە غازی پێویست بۆ بەشێکی گەڕەکەکان دابین بکەن و لە سبەینێوە ئەو قەیرانەیان لە کۆڵ دەبێتەوە.
وتیشی ” خۆمان گەڕەک بە گەڕەک دەگەڕێین و پێایست ناکات هاوڵاتی لە شوێنێکی دیاریکراو لەبەر باراندا بوەستێت بۆ وەرگرتنی غاز”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن