"لەداخی بۆنی زێراب خانووەكەم فرۆشتووە"
گەڕەکی خەلیفاوا هەرکێشەی پردەکەی نییە بۆنی ناخۆشیشی لێ بڵاودەبێتەوە
964+
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
لە سلێمانی گەڕەکی خەلیفاوا هەیە . لەوەتەی دروستبووە کێشەی هاتوچۆی هاوڵاتیان و نەببونی پردی هەبووە، بەم دواییەش گرفتی بڵاوبوونەوەی بپنی ناخۆشی زێرابەکانیشی بۆ دروستبووە و ئەمەش هاوڵاتیانی گەڕەکەکەی هەراسان کردووە.
پێشەوا رەشید هاوڵاتییەکو ئەم گەڕەکە بووە بەڵام بەهۆی ئەو کێشانەی گەڕەکەکە هەیەتی خانووەکەی فرۆشتووە و لەوێ نەماوە، دەڵێت، خەلیفاوا وەكو ئەڵمانیای (شەرقی و غەربی) لێهاتووە بەس لە دیوارەكەی كەمە، رێگانەماوە بە ئۆتۆمبێلەكانمان بچینە ئەوبەرەوە.
ئاماژە بەوەشدەکات “لەداخی بۆنی زێراب خانووەكەم فرۆشتووە”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن