کوردانی فەیلی ئەمڕۆ جەژن دەگێڕن
“مەرجەعیەت وتی کۆمەبنەوە با هیچتان بهسهر نهیهت”
964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک
ئەمڕۆ دووەم رۆژی جەژنی رەمەزانە لای سوننە مەزهەبەكان و یەكەم رۆژی جەژنی شیعە مەزهەبەكانە لە عێراق، کوردانی فەیلی، كە شیعە مەزهەبن ئەمڕۆ شەممە جەژن دەكەن و هاوكاتیشە لەگەڵ نەورۆز، بەڵام پێیان وتراوە قەرەباڵغی مەكەن با هیچیان بەسەر نەیەت و نەكرێنە ئامانجی هێرش.
حاجی داود ئەسعەد بەرپرسی کوردانی فەیلی لە کەرکوک بە964ـی وت، جەژنەکەمان بوو بە دوو جەژن لەگەڵ جەژنی نەورۆز یەکی گرت، بەڵام بەداخەوە ناتوانین وەک ساڵانی پێشوو کۆڕ و کۆبوونەوەی و پێشوازی لە میوانان بکەین، بەهۆی ئەوەی هەڕەشەمان لەسەرە وەک ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو بۆردومانی ژمارەیەکیان کردبوو، بۆیە مەرجەعیەتی ئایینی پێیان وتین باشترە كۆنەبنەوە و قەرەباڵغی دروست نەكەن.
وتیشی، پێیان وتووین لە شوێنەکانی خۆتان دووربکەونەوە بۆ ئەوەی هیچتان بەسەر نەیەت.
بە قسەی حاجی داود ئەسعەد، ئەمڕۆ كوردانی فەیلی لە شارەكانی كوردستان و عێراق بەبۆنەی هەردوو جەژنەوە ئاهەنگ دەگێڕن و خۆشی دەردەبڕن، بەڵام بەبێ قەرەباڵغی.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا