بەڕێوەبەری ناحیەی قۆرەتوو؛

“ئەوانەی دەڕۆن بۆ گەشت و سەیران نەچنە سنووری ئێران”

964+

میلاد جەلال -گەرمیان

گوندەکانی گەرمیان کە ھاوسنورن لەگەڵ ئێران، ئاگادارکراونەتەوە نزیک سنوور نەبنەوە، بەڕێوەبەری ناحیەی قۆرەتوش دەڵێت، بازگەمان داناوە بۆ رێنمایی ھاوڵاتییان کە بۆ سەیران دەڕۆنە ئەو ناوچانە.

سەردار محەمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی قۆرەتوو بە 964ى وت، لە سەرەتای شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە لەلایەن وڵاتی ئێرانەوە ئاگادارکراینەوە، کە ھیچ کەسێک نزیک سنوری ئێران نەبێتەوە بەتایبەت لەوەرزی گەشت و سەیران.

ئەمڕۆ شەممە کە نەورۆزە و خەڵکی دەڕۆنەوە گوندەکانی خۆیان بۆ گەشت و سەیران، بازگەی کاتیمان داناوە تا کۆتایی پشوەکان کە رێنمایی خەڵک دەکەن نزیک سنوری ئێران نەبنەوە، سەردار محەمەد وای وت.

ئاماژەی بەوەش کردووە، تا ئێستا ھیچ حاڵەتێکی تەقەکردن رووینەداوە و کەسیش نزیک سنوورەکە نەبووەتەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

خاوەن نووسینگەیەک؛ کەلار سڕی کەسابەتی گەورەیە

خاوەن نووسینگەیەک؛ کەلار سڕی کەسابەتی گەورەیە

رێکارەکانی پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی کەلار خێراتر د...

رێکارەکانی پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی کەلار خێراتر دەکرێت