مامۆستایەکی ئایینی بۆ 964:

“ئەگەر نوێژی جەژنت کردووە نەچی بۆ نوێژی هەینی گوناهبار نابی”

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

کە جەژن دەکەوێتە رۆژی ھەینی ئیتر ھەمووی خەمی نوێژی نیوەڕۆیەتی کە ئاخۆ بچێت بۆ نوێژی ھەینی یان نە، مامۆستایەکی ئایینی دەڵێت،”نوێژی جەژنت کرد ئاساییە نەیەی بۆ نوێژی ھەینی”.

عەبدوڵا حەسەن، مامۆستای ئاینیە بە 964ـی وت، “چەند رایەک ھەیە بۆ ئەنجامدانی نوێژی ھەینی لەکاتێکدا جەژن بکەوێتە ئەو رۆژە، بەڵام بەھێزترینیان ئەوەیە ئەگەر بەشداری نوێژی جەژنت کرد ئاساییە نەیەی بۆ نوێژی ھەینی”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئێمە دەچێنە مزگەوت و نوێژی ھەینی ئەنجام دەدەین، بەڵام ئەوەشی نەیەت، گوناھبار نابێت ئینشەڵا، ئەگەر ھاتبێت بۆ نوێژی جەژن”.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە خانەقین هاوڵاتیان لەسەر شەقام نوێژی جەژنیان ئەنجام...

لە خانەقین هاوڵاتیان لەسەر شەقام نوێژی جەژنیان ئەنجامدا