ئاگرکردنەوە بە تایە قەدەغەیە

شارەوانی حاجیاوا هۆشداری دەداتە گەشتیارانی ماکۆک

964+

ژیوار خدر

هۆبەی ژینگەی شارەوانی حاجیاوا، کۆمەڵێک رێنمایی بۆ ئەو گەشتیارانە بڵاوکردەوە کە لە رۆژانی نەورۆزدا روو لە چیای ماکۆک دەکەن، شارەوانییەکە جەخت دەکاتەوە کە رێگری لە هەر کارێک دەکرێت ببێتە هۆی تێکدانی ژینگە و زیانگەیاندن بە سروشتی ناوچەکە.

سەرۆکایەتی شارەوانی حاجیاوا رایگەیاند، ئاگرکردنەوە بە تایە و نایلۆن یان هەر مادەیەک دوکەڵی رەش دروست بکات قەدەغەیە، بڕینی دار بۆ هەر مەبەستێک بێت لێپرسینەوەی یاسایی بەدوادادێت و تیمەکانی شارەوانی چاودێری وردی سەرپێچیکاران دەکەن لە تەواوی سنووری چیاکەدا.

داواش لە گەشتیاران دەکات، پاشماوەی گەشتەکەیان لە شوێنی نەگونجاو فڕێ نەدەن؛ بەڵکو لەناو زەرفی زبڵدا کۆی بکەنەوە و لەسەر شەقامی گشتی ماکۆک دایبنێن، تیمەکانی ژینگەپارێزی لەوێوە پاشماوەکان کۆدەکەنەوە بۆ ئەوەی رێگری لە بڵاوبوونەوەی زبڵ لە ناو سروشتدا بگرن.

ژینگەدۆستانی حاجیاوا نەمامی دیکەشیان چاند

ژینگەدۆستانی حاجیاوا نەمامی دیکەشیان چاند