سیستانی بڕیاری بۆ دەکردن

شیعەکانی عێراق رۆژی شەممەیان کرد بە جەژن

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19.3.2026، نوسینگەی ئایەتوڵا عەلی سیستانی رایگەیاند، مانگی هیلالی شەوال نەبینراوە، بۆیە رۆژی هەینی دەبێتە 30مین رۆژی مانگی رەمەزان.

وە رۆژی شەممەش دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان.

لە راگەیەندراوێکدا کە بە تۆڕی 964 گەیشتووە، نوسینگەکە ئاماژەی بەوەکردووە، نوسینگەی سەید عەلی سیستانی لە نەجەف رایگەیاند،  سبەی هەینی، 30هەمین رۆژی مانگی رەمەزانە.

وە، هەروەها رۆژی شەممە 21.3.2026، یەکەم رۆژی شەوالە بۆ ساڵی 1447ی کۆچی و وە دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی مانگی رەمەزان.

ئەوە لەحاڵێکدا، پەیڕەوانی سونە سبەی هەینی 20.3.2026 یان کردووە بە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان.

سوننە و شیعە بەیەكەوە جەژنیان كرد

سوننە و شیعە بەیەكەوە جەژنیان كرد