چووە زیادەڕۆی شارەکە

سەرۆکی شارەوانی سلێمانی؛ نابێ هەڕەشە کارتان لێبکات

964+

ئەحمەد مستەفا

سەرۆکی شارەوانی سلێمانی سەردانی بەشی زیادەڕۆی و سەرپێچی کرد و رایگەیاند، شارەوانیی بەرپرس نییە لە هەر جۆرە کڕین و فرۆشتنێک کە لە دەرەوەی یاسا و رێگەپێدانە یاساییەکان ئەنجامدەدرێت.

بە بەشەکەشی وت، نابێت هیچ جۆرە هەڕەشەیەک کار لەسەر چالاکییەکانیان بکات.

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەیلا عومەر سەردانەکەی ئەنجامداوە سەرۆکایەتی شارەوانی دەڵێ، بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک بووە لەسەر پلانەکانی رۆژانی جەژن و پشوو، هەروەها بەدواداچوون بۆ چالاکییەکانی بەشەکە و پلانەکانیان بۆ پێشگرتن لە ئەنجامدانی کاری زیادەڕۆیی بۆ سەر موڵکی گشتیی.

سەرۆکی شارەوانی ئاماژەی بەوەداوە، نابێت هیچ جۆرە هەڕەشەیەک کار لەسەر چالاکییەکانی بەشەکە بکات، وە دەبێت لە چوارچێوەی یاسا و رێنماییەکان بەردەوامبن لە پاراستنی بەرژەوەندیی گشتی و و مافی هاوڵاتییان.

شارەوانی سلێمانی دەڵێ بەشیی زیادەڕۆی، میکانیزم و پلانی بەشەکەیان بۆ رۆژانی پشووی جەژنەکانی رەمەزانی پیرۆز و نەورۆز خستەڕوو کە بەشێوەی ئێشکگری دایانناوە و رێگردەبێت لە ئەنجامدانی کاری زیادەڕۆیی بۆ سەر موڵکی گشتیی لەلایەن کەسانی هەڵپەرست ونابەرپرس.

هەروەک، سەرۆکی شارەوانی وتوویەتی، دەبێت تیمەکان ببنە پارێزەری مافی گشتی و بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتییان، چونکە کەسانێک هەن بەبێ رەچاوکردنی یاسا و رێنماییەکان دەچن کڕین و فرۆشتن بە زەویی حکومەتەوە دەکەن، بۆیە شارەوانیی بەرپرس نییە لە هەر جۆرە کڕین و فرۆشتنێک کە لە دەرەوەی یاسا و ڕێگەپێدانە یاساییەکان ئەنجامدەدرێت.

 ئەمەش دەقی راگەیەندراوەکەی شارەوانی سلێمانییە؛

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٩ـی ئاداری ٢٠٢٦، خاتوو لیلی عمر علی، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی بە یاوەری جێگری سەرۆک و لێپرسراوی بەشی کارگێڕی سەردانی بەشی زیادەڕەویی شارەوانیمانی کرد بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەسەر پلانەکانی ڕۆژانی جەژن و پشوو هەروەها بەدواداچوون بۆ چالاکییەکانی بەشەکە و پلانەکانیان بۆ پێشگرتن لە ئەنجامدانی کاری زیادەڕۆیی بۆ سەر موڵکی گشتیی.
بەڕێز سەرۆکی شارەوانیی لە میانەی کۆبوونەوەکەدا، وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانین و پاداشت كردنیان لەبەرامبەر کاری دڵسۆزانەیاندا، ئاماژەی بەوەدا کە نابێت هیچ جۆرە هەڕەشەیەک کار لەسەر چالاکییەکانی بەشەکە بکات، وە دەبێت لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان بەردەوامبن لە پاراستنی بەرژەوەندیی گشتی و و مافی هاوڵاتییان، لای خۆشیانەوە بەشی زیادەڕەویی میکانیزم و پلانی بەشەکەیان بۆ ڕۆژانی پشووی جەژنەکانی ڕەمەزانی پیرۆز و نەورۆز خستەڕوو کە بەشێوەی ئێشکگری دایانناوە و ڕێگردەبێت لە ئەنجامدانی کاری زیادەڕۆیی بۆ سەر موڵکی گشتیی لەلایەن کەسانی هەلپەرست ونابەرپرس و زیادەڕۆکارەوە بەتایبەتی لە كاتی پشوو ەكاندا
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، بەڕێز سەرۆکی شارەوانیی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد؛ دەبێت تیمەکان ببنە پارێزەری مافی گشتی و بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتییان چونکە کەسانێک هەن بەبێ ڕەچاوکردنی یاسا و ڕێنماییەکان دەچن کڕین و فرۆشتن بە زەویی حکومەتەوە دەکەن، بۆیە شارەوانیی بەرپرس نییە لە هەر جۆرە کڕین و فرۆشتنێک کە لە دەرەوەی یاسا و ڕێگەپێدانە یاساییەکان ئەنجامدەدرێت،وە دەبێت هاوڵاتییانی خۆشەویست چاو كراوەتر بن لە كڕینی موڵك لەپێناو پاراستنی مافەکانیان خۆیان بەدووربگرن لە هەر جۆرە مامەڵەیەک بە زەویی و موڵکی زیادەڕۆ کە ڕەزامەندیی و ڕێگەپێدانی یاساییان نییە.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی
‎٢٠٢٦/٣/١٩