راپەڕین

شوانێک لە چیای ماکۆک بە جەڵدە گیانی لەدەستدا

964+

ژێوار خدر

لە چیای ماکۆکی ناحیەی بێتواتەی سنووری ئیدارەی راپەڕین شوانێک لە کاتی لەوەراندنی مەڕەکانی بە جەڵدەی دڵ گیانی لەدەستدا، سەرەتا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا بڵاوکرایەوە کە لە چیاکە کەوتبێتە خوارەوە، بەڵام بەرگری شارستانی راپەڕین بۆ 964ـئ پشتڕاست کردەوە، کە شوانەکە بە جەڵدەی دڵ گیانی لەدەستداوە و ئەو هەواڵانە راست نین کە دەڵێن لە چیاکە کەوتووەتە خوارەوە.

عەلی قادر، وتەبێژی بەرگری شارستانی راپەڕین بە 964ـی وت، سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ شوانێک لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕەکانی لە چیای ماکۆکی ناحیەی سەروچاوە تووشی جەڵدەی دڵ بووە و بەهۆیە گیانی لەدەستداوە.

وتیشی، شوانەکە لە کاتی رووداوەکە بەتەنیا بووە و دواتر کەسێکی ناوچەکە چووەتە چیاکە و تەرمەکەی دۆزیوەتەوە، دواتر بەهاوکاری خەڵکی ناحیەی سەروچاوە تەرمەکەی هێنراوەتە خوارەوە.

باسی لەوەشکرد، شوانەکە لەدایکبووی ساڵی 1978ە و دانیشتووی ناحیەی سەروچاوەیە، لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان وا بڵاوکراوەتەوە کە لە چیاکە کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام رووداوەکە بەم شێوەیە نەبووە و شوانەکە بە مردنی ئاسایی خۆی گیانی لەدەستداوە.

جەڵدە لێیداوە و بەڵام نەیویستووە دەنگەکەی بفەوتێت

جەڵدە لێیداوە و بەڵام نەیویستووە دەنگەکەی بفەوتێت