هەڵمەتێکی فراوان بۆ پاککردنەوەی زێراب و مەنهۆڵەکان دەستیپێکرد
هەولێر خۆی بۆ باران ئامادە دەکات
964+
ژێوار خدر
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر سەرجەم لیژنە و تیمەکانی هەر نۆ بەڕێوەبەرایەتییەکەی راسپارد بۆ جێبەجێکردنی ئامادەکارییەکان و رووبەڕووبوونەوەی ئەو شەپۆلە بارانەی پێشبینی دەکرێت روو لە شارەکە بکات، ئێستا ئامێر و تیمەکان لە زۆربەی کۆڵان و شەقامەکاندا جێگیر کراون.
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەڵمەتێکی فراوانیان بۆ خاوێنکردنەوەی مەنهۆڵ و چەپەرەکانی ئاووەرگرتن دەستپێکردووە، کە تەواوی گەڕەک و شەقامە گشتییەکانی شاری هەولێر دەگرێتەوە بۆ ئەوەی رێگری لە کۆبوونەوەی ئاو و دروستبوونی لافاو بکرێت.
دەشڵێت، مەبەست لەم ئامادەکارییانە پاراستنی گیان و ماڵی هاوڵاتییانە لە کاتی بارانی بەخوڕدا، سەرجەم تیمەکان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و واڵاکردنی سەری زێرابەکان و خاوێنکردنەوەی رێڕەوەکانی ئاو بەردەوامی دەبێت تا تێپەڕبوونی شەپۆلەکە.