لایەنە پەیوەندارەکانیش هیچ قسەیەکیان نەکردووە

لە سلێمانی دەیان کەس سەرەی غازیان گرتووە بێ ئەوەی دڵنیابن کە وەریدەگرن

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

لە بەنزینخانەیەکی سلێمانی تاوەکو چاو بڕدەکات، سەرەی وەرگرتنی غازی ماڵان گیراوە، هاوڵاتیان دڵنیا نین کە غازیان بۆ بێت و وەریدەگرن، لایەنی پەیوەندیداریش تاوەکو ئێستا هیچ قسەیەکی لەسەر ئەم بابەتە نەکردووە.

جەمال مستەفا، هاوڵاتییەکە، لە کاتژمێر 8:00 ی بەیانییەوە لە سەرە وەستاوە بەو جەژنە غازیان لەماڵەوەدا نییە، بە 964 ی وت “لێرەش کەس پێی نەوتین کە غاز دێت یان نا، بەڵام تاوەکو کاتژمێر 2:00 دوای نیوەڕۆ دەمێنمەوە”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن