بەشێک لە زیانەکانیش قەرەبوودەکرێنەوە
بەغدا و هەولێر هەناردەی نەوتیان دەستپێکردەوە؛ سۆمۆ گرێبەست لەگەڵ سێ وڵات واژۆ دەکات
964+
فەرهاد حەسەن
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دەستكراوە بە واژۆکردنی گرێبەست بۆ هەناردەکردنی نەوتی رەش و نەفتا لەرێگەی دەروازەكانی تورکیاو ئوردن و سوریاوە.
باسم محەمەد خزەیر، بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری دەرهێنان، لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، وەزارەتەکەيان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە هەرێمی کوردستان، کاتژمێر 6:30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ دەستی بە کارەکانی هەناردە کردەوە، بە توانای سەرەتایی 170 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا و کارکردن بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی هەناردەکردن بۆ 250 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەردەوامە.
راشیگەیاندووە، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پلانی وەزارەتدایەو بە چاودێری رێنمایی راستەوخۆی سەرۆک وەزیران و جێگرەکەیەتی بۆ کاروباری وزە، بۆ قەرەبووکردنەوەی بەشێک لەو زیانانەی کە لە ئەنجامی وەستانی هەناردەکردن لە ڕێگەی سیستەمی بۆری باکورەوە روویداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) دەستیکردووە بە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان و کڕیاران بۆ هەناردەکردنی نەوتی رەش و نەوتی خاو و نەفتا لەرێگەی سێ دەروازە، كە ئەوانیش تورکیا، ئوردن و سوریان.
جەختیشی كردەوە، کە بەردەوامن بۆ زامنكردنی بەردەوامی هەناردەکردن لە رێگەی سیستەمی بۆری باکورەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا