مانگ نەبینرا

سبەی تەواوکەری مانگی رەمەزانە و هەینی جەژنە

964+

شۆڕش قادری

وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە تەواوکەری مانگی رەمەزانە و رۆژی هەینی جەژنە.

کەمێک پێش ئێستا پشتیوان سادق وەزیری ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ مانگ لە ئاسمانی کوردستان نەبینراوە، بۆیە سبەی پێنجەشەممە تەواوکەری مانگی رەمەزانە و دووسبەی هەینی یەکەم رۆژی جەژن دەبێت.

هەندێک لە وڵاتە عەرەبییەکانیش وەک سعودیە و قەتەر و ئیمارات رۆژی هەینیان کردە جەژن، بەڵام لە ئێران رۆژی شەممە جەژنی رەمەزان دەبێت.

ژنان خۆیان بۆ جەژنی رەمەزان و نەورۆز جلی کوردییان کردو...

ژنان خۆیان بۆ جەژنی رەمەزان و نەورۆز جلی کوردییان کردووەتە ترێند