"رێککەوتن چارەسەرە"

شارەزایەکی نەوت: هێڵی کەرکوک – جەیهان کارتی فشارە لەسەر هەرێم

964+

دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

سیروان مستەفا، بەرپرسی بەشی ئەندازیاریی جیۆلۆجی لە کۆمپانیای نەوتی باکوور، پێیوایە بانگەشەی بەغدا بۆ بەکارهێنانەوەی هێڵی بۆریی نەوتی کەرکوک – جەیهان، زیاتر جۆرێکە لە فشاری سیاسی بۆ سەر هەرێمی کوردستان تاوەکو جێگرەوەیەکى خێرا بۆ زیانەکان.

ئەو ئەندازیارە بە تۆڕی 964ـی راگەیاند، راستە هەناردەکردنی 200 بۆ 250 هەزار بەرمیل نەوت لەرێگەی ئەو هێڵەوە بەشێک لە زیانەکان کەمدەکاتەوە، بەڵام لە رووی واقیعییەوە زۆر قورسە بۆرییەک دوای 12 ساڵ لەکارکەوتن و ئەو وێرانکارییەی لە سەردەمی داعشدا پێیگەیشتووە، بەو ئاسانییە چاکبکرێتەوە.

سیروان مستەفا باشترین چارەسەر دەخاتەڕوو و دەڵێت، “لەبری ئەم فشارانە، باشترە هەردوو حکومەتی هەولێر و بەغدا رێککەوتن بکەن و نەوت بە بۆریی هەرێمی کوردستاندا هەناردە بکەن، چونکە هەم ئامادەیە و هەمیش توانای هەناردەی زیاترە، ئەمەش قەبارەی زیانە ئابوورییەکان زۆر خێراتر کەمدەکاتەوە”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

وەزیرى نەوت: پێویستە هەرێمى کوردستان پابەند بێت بە راد...

وەزیرى نەوت: پێویستە هەرێمى کوردستان پابەند بێت بە رادەستکردنى نەوت