بە درۆن

هێرش کرایەسەر هوتێل رەشیدی بەغدا

964+

ژووری هەواڵ

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، کەمێک پێش ئێستا بە درۆن هێرش کرایەسەر هوتێل رەشید لە بەغدا، کە یەکێکە لە هوتێلە ناودارەکانی بەغدا.

میدیاکانی عێراق دەڵێن، درۆنەکە بەر قاتەکانی سەرەوەی هوتێلەکە کەوتووە و هیچ زیانێکی گیانی نییە، بەڵام دوو ئۆتۆمبێل لە حەوشەی هوتێلەکە زیانیان بەرکەوتووە.

سەرچاوەیەکی ئەمنییش لە بەغدا رایگەیاند، ژمارەیەک کەسایەتی گرنگ، لەوانە دیپلۆماتکاری خەڵکی کەنداو و ئەوروپی، هەروەها ستۆدیۆی چەند کەناڵێکی تەلەڤزیۆنی عێراقی لەناو هوتێلەکەدان.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لای خۆیەوە لە راگەیاندراوێکدا لە بارەی هێرشەکە دەڵێت، هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لە هێرشەکەی هوتێل رەشید نییە و هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە ئەوێ و هەموو لایەکیش دڵنیا دەکەنەوە کە هێزەکانیان کۆنتڕۆڵی بارودۆخەکە دەکەن.

لە بەغدا دەنگی تەقینەوە بیسترا؛ لە کەرکوکیش هێرش کرایە...

لە بەغدا دەنگی تەقینەوە بیسترا؛ لە کەرکوکیش هێرش کرایە سەر حەشدی شەعبی