وەزیرى نەوتى عێراق... وێنە: ئاژانسى دەنگوباسى عێراق
بۆ بەندەرى جەیهان
عێراق نەوتی کەرکوک بەبێ تێپەڕبوون بە هەرێمدا رەوانەی تورکیا دەکات
964+
وریا فەتاح
حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، عێراق دەست بە پاڵنان و هەناردەکردنی نەوتی خاو دەکات لە کێڵگەکانی کەرکوکەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکی، بەبێ ئەوەی بە خاکی هەرێمی کوردستاندا تێپەڕبێت.
وەزیری نەوتی عێراق سەبارەت بە توانای ئەو بۆرییەی نەوتەکەی پێدا دەگوازرێتەوە روونیکردەوە، هێڵەکە توانای گواستنەوەی 200 بۆ 250 هەزار بەرمیل نەوتی هەیە لە رۆژێکدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا هێڵەکە لەژێر پشکنین و ئامادەکردنی کۆتاییدایە بۆ ئەوەی بە تەواوی بکەوێتە کار.
لەدواى داخرانى گەرووى هورمز، عێراق پەکیکەوت لە هەناردەکردنى نەوت بۆ بازاڕى دەرەوە، دواتر داواى لە هەرێمى کوردستان کرد کە رێگەى پێبدات نەوت لەو بۆرییەوە هەناردە بکات کە نەوتى کوردستانى لێوە هەناردەى بەندەرى جەیهان دەکرێت، بەڵام دوو مەرجى هەرێم، کێشەى لە نێوان هەردولا دروستکرد.
دوێنێ یەکشەممە، وەزارەتى نەوتى عێراق راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند: داوایان لە هەرێمی کوردستان کردووە هەناردەی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە دەستپێبکاتەوە، بەڵام وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رەتیکردووەتەوە و چەند مەرجێکی داناوە.
بەغدا دەیەوێت 500 هەزار بەرمیل نەوت لە رێگەی هەرێمەوە هەناردە بکات
دواتر وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى هەرێم وەڵامى دایەوە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: وهزارهتی نهوتی عێراق له بارهی ئهوهی گوایه ههرێم ئاماده نییه نهوت به رێگهی بۆری بۆ بهندهری جهیهانی توركیا ههنارده بكات، ههوڵی چهواشهكاری دهدات و دهیهوێت كوردستان تۆمهتبار بكات، بهڵام رهههندهكانی كێشهكهی روون نهكردووهتهوه.