"کۆمەڵکوژی ژینگەیی ئەنجامداوە"

عێراقچی: بەهۆی تاوانی جەنگ دەبێت ئیسرائیل سزا بدرێت

964+

شۆڕش قادری

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، بەهۆی تاوانی جەنگ دەبێت ئیسرائیل سزا بدرێت.

عێراقچی لە پۆستێکی نوێدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت، “بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کۆگاکانی سووتەمەنی لە تاران، پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و کۆمەڵکوژی ژینگەییە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر بەهۆی ئەو هێرشآنەوە دانیشتووانی تاران رووبەڕووی زیانێکی درێژخایەن دەبنەوە لە بواری تەندروستی و خۆشگوزەرانییان، پیسبوونی خاک و ئاوی ژێر زەوییش دەتوانێت کاریگەری لەسەر نەوەی داهاتوو هەبێت.

لە کۆتایی پۆستەکەیدا عێراقچی نووسیویەتی، “ئیسرائیل دەبێت سزا بدرێت بەهۆی ئەنجامدانی تاوانەکانی جەنگ”.

عێراقچی: وانەیەک دەدەین بە دەستدرێژیکەران کە شایستەیا...

عێراقچی: وانەیەک دەدەین بە دەستدرێژیکەران کە شایستەیان بێت

عێراقچی: ئەوەندەی من ئاگادارم بەرپرسانی باڵای وڵات سەل...

عێراقچی: ئەوەندەی من ئاگادارم بەرپرسانی باڵای وڵات سەلامەتن