یه‌كێک له‌ دامه‌زرێنه‌ران بوو

یەکەم بێژەری هەواڵی کەناڵی جەزیرە گیانی لەدەست دا

964+

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئه‌مڕۆ 15.3.2026 بێژه‌ی دیاری عه‌ره‌ب و كه‌ناڵی جه‌زیره‌ جەمال رەییان لە تەمەنی 73 ساڵی ژیانئاوایی كرد.

جه‌مال ره‌ییان له‌ 1953 له‌دایكبووه‌ و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی کەناڵی جەزیرەی قەتەڕی، لە 1996 دەستپێکی هەواڵەکانی کەناڵەکەی له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌یدا پێشکەش کرد.

ئه‌و سه‌ره‌تا لە 1974 لە تەلەڤزیۆنی ئوردن دەستی بەکار کردووە و دواتر لە چەندین رادیۆ و کەناڵ و میدیای عەرەبی کاری کردووە، له‌وانه‌ ته‌له‌ڤزیۆنی ئیمارات و رادیۆی بی بی سی عه‌ره‌بی.

جه‌مال ره‌ییان نزیکەی 50 ساڵ کاری میدیایی کرد و 30 ساڵیش بوو رووخساری دیاری كه‌ناڵی جەزیرە بوو.

ئه‌و خەڵکی شاری توڵکەڕەمی فەڵەستینە و رەگەزنامەی ئوردنیشی هه‌بوو.

کۆچی دوایی جەمال رەییان دوای ئەوە دێت، کە لە سەرەتای ئەمساڵ بێژەرێکی زۆر ناوداری کەناڵەکە کۆچی دوایی کرد، کە جەمیل عازر بوو.

بێژەرە بە هەیبەتەکەی جەزیرە کۆچی دوایی کرد

بێژەرە بە هەیبەتەکەی جەزیرە کۆچی دوایی کرد