بارانەکە بەخوڕ بوو

لە چەند شەقامێکی هەولێر گرفتی هاتوچۆ دروست بوو

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

بەهۆی بارانی بەخوڕ لە بەشێک لە شەقام و گەڕەکەکانی هەولێری پایتەخت ئاوێکی زۆر پەنگی خواردووەتەوە و ئاستەنگی هاتوچۆی دروست کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 15.3.2026 لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان بارانی بەلێزمە باری، لە هەولێر لەچەند گەڕەک و شەقامێک وەک شەقامی 60 مەتری و جادەی کۆیە ئاو کۆبووەوە و گرفتی هاتوچۆی دروستکرد، بەشێوەیەک ئۆتۆمبێلی بەرزیش بەزەحمەت لە جادە و رێگاوبانەکان دەپەڕینەوە.

لە چەند شوێنێک، ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان پەکی کەوت و بەهاوکاری پۆلیسی هاتوچۆ دەربازیان بوو.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

ئەو شوێنانەی لە هەولێر لافاوی تیادا دروستبووە

ئەو شوێنانەی لە هەولێر لافاوی تیادا دروستبووە

لافاوەکە خاوەن دوکانێکی هەولێری مایەپووچ کرد

لافاوەکە خاوەن دوکانێکی هەولێری مایەپووچ کرد