ئاگری نەورۆز لە ئاكرێ، فۆتۆ: حكومەتی هەرێمی كوردستان
ئەمساڵ لە ئاکرێ
ئاگری نەورۆز دەکرێتەوە و ئاهەنگ ناگێڕدرێت
+964
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
بەڕێوبەری رۆشنبیری و ھونەری ئاکرێ رایگەیاند، ئاگری نەورۆز لە ئاکرێ دەکرێتەوە، بەڵام رێوڕەسمی فەرمیی حکومەت بۆ جەژنەکە و ئاهەنگ بەڕێوەناچێت.
دڵشاد عەلی سادق بە 964ی وت، ئامادەکاری کراوە بۆ جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ و ھەشت گرووپمان ھەن مەشخەڵ ھەڵدەکەن، کە دوو ھەزار و 726 مەشخەڵ ئامادەکراون وەکو ژمارەی ساڵەکانی کوردی و دوو ئاڵای گەورەی کوردستانیش ئامادەکراوە، کە 60 مەتر درێژ و 10مەتر پانییەتی، یەکێکیان لە سەریگرێ و ئەوەی دیکەش لەسەرێ تیشێ لە خرگا ھەڵدەدرێن.
وتیشی، لە سەرێگرێ لە گۆڕەپان رێوڕەسمی فەرمیی لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستان ناکرێت و ئاهەنگی جەماوەری بەڕێوەناچێت.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا، رێوڕەسمی ئاگری نەورۆز بە تەواوی دەکرێت لە ئاکرێی پایتەختی نەورۆز، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکاری تەواوکراوە و بەردەوامیش دەبین تا رۆژی ھەڵکردنی ئاگری نەورۆز، بۆیە ئەوەی ناکرێت تەنیا ئاھەنگی جەماوەرییە و دەرگای ئاکرێ بۆ هەموو کەسێک کراوەیە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا