سوپای پاسداران: شه‌پۆلی 53هه‌مینی ئۆپه‌راسیۆنی “وه‌عدی سادق 4″مان ئه‌نجامدا
964+
فەرهاد حەسەن؛
سوپای پاسداران به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، شه‌پۆلی 53هه‌مینی ئۆپه‌راسیۆنی “وه‌عدی سادق 4″مان ئه‌نجامدا و موشەکەکانی قەدر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی وێرانکەر “ئاڕاسته‌ی هێزەکانی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا كرد كه رۆڵی پشتیوانی و هەواڵگری لە هێرشی سه‌ر ئێران ده‌گێڕێت.
ئاژانسی هەواڵی مێهر بڵاویکردەوە، بەشی پێوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی رایگەیاند: “شەپۆلی 53ی ئۆپەراسیۆنی (وه‌عدی سادق 4)، لە ژێر دروشمی پیرۆزی ‘ئەی گەوهەری ئیمام، بەهانامەوە بێنە’ و بۆ یادی 84 شەهیدی هێزی دەریایی ئێران، لە یەک کاتدا هەڵدانی 10 فاتح و قەدری هایپەرسۆنیکی تێدابوو”.
باس لەوەدەکات، ئەمڕۆ موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی وێرانکەریان، دژی هێزەکانی سوپای ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانی ئەلدەفرە کە رۆڵی پشتیوانی و هەواڵگرییان لە دەستدرێژیی سوپای ئێران‌دا هەبوو، هەروەها ناوەندەکانی فەرماندەیی و کۆنترۆڵی ناوچەیی و بەڕێوەبردنی بەرەی ناوخۆی قەوارەی ئیسڕائیلی.