"شتێکی زۆر ناشیرینە زبڵ لەسەر مردوو فڕێ بدەی"
هەڵمەتێک بۆ خاوێنکردنەوەی گۆڕستانەکانی خورماتوو بەڕێوەچوو
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
بە نزیکبوونەوە لە جەژنی رەمەزان هاوڵاتیانی خورماتوو بە پیر و گەنج و منداڵەوە هەڵمەتێکیان بۆ پاککردنەوەی گۆڕستانەکان دەستپێکرد و سەرەتاش گۆڕستانی گەورەی قەزاکەیان خاوێن کردەوە.
بەشداربووانی هەڵمەتەکە داوایان لە خەڵک کرد، پاک و خاوێنی ژینگە و سروشت بەتایبەتیش سەر گۆڕستانەکان رابگرن و وەک خۆیان دەڵێن، “شتێکی زۆر ناشیرینە زبڵ لەسەر مردوو فڕێ بدەی”.
لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵمەتەکە، ئەمڕۆ هەینی 13.3.2026 شارەوانی خورماتوو دوو دەرگای بۆ گۆڕستانی گەورەی شار دانا بۆ ئەوەی چیدی زبڵ و خاشاکی تێدا فڕێ نەدرێت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری