قوتابخانەیەك لە سەیدسادق هەنار دەفرۆشێت
میدیازان- محەمەدعومەر – هەڵەبجە
ڤیدیۆ
قوتابخانەیەك لە سەید سادق ساڵانە تەنێك هەنار بەرهەمدەهێنێت و دەیفرۆشن و بە پارەكەی پێداویستی قوتابخانەكە دەكرن.
قوتابخانەی شەمی بنەرەتی لە سەرای سوبحان ئاغا لە قەزای سەیدسادق باخچەیەكی بەرفراوان و گەورەی هەیە، ٣٥٠ دار هەنار و ٤٠ دار زەیتون و ١٣ دار هەنجیری لێیە، ساڵانە بەرهەمەكە لەلایەن مامستایانی قوتابخانەكەوە كۆدەكرێتەوە و دەفۆشرێت و بە پارەكەی پێداویستییەكانی قوتابخانەكە دابیندەكەن.
یاسین حەمە سەعید، مامۆستایە لە قوتابخانەكە قسە بۆ میدیازان دەكات و دەڵێت:” مامۆستا و بەڕێوبەر و فەرمانبەرانی قوتابخانەكە خزمەتی باخچەكە دەكەین، ئەمساڵ تەنێك هەنار و چەندین كیلۆ زەیتون و هەنجیرمان هەبووە، ساڵانە كۆیدەكەینەوە و بەشێكی دەدەین بە ماڵە هەژارەكان و بەشێكی دیكەشی دەفرۆشین و بەپارەكەی پێداویستی قوتابخانەكەمان دابیندەكەین.
رۆژانە باخچەی قوتابخانەكە لەلایەن مامۆستایان و فەمانبەرانەوە خزمەت دەكرێت و لە وەرزی پشووشدا فەرمانبەرەكان دێنەوە قوتابخانە و خزمەتی لاخچەكەی دەكەن.
باخچەكە دیمەنێكی جوانی قە قوتابخانەكە بەخشییوە، سەوزای و پاركێكی گەورەی تێدا دروستكراوە و ئاو هەوایەكی پاكی بە قوتابخانەكە بەخشیوە.
قوتابخانەی شەم لە گەرەكس سەراوی سوبحان ئاغایە لە قەزای سەید سادق شەش پۆلە و ٤٦ قوتابی لە سەرجەم پۆلەكاندا هەیە