سەعاتی سفر و نهێنی نوێ
ئێران فەرماندەکانی پێشووی نەما تازەکان ئەزمونیان نییە
964+
ژووری هەواڵ
شەڕەکە هێمنییەکی پێوە دیارە، بەڵام هیچ سیقەیەکی لەسەر نییە، ئەمجارە توانا نەقی و راوێژکارەکەی 964 بۆ کاروباری سەربازی، تەسەوری هەڵاتنی فەرماندەکانی پاسداران و سیناریۆکانی راگرتنی شەڕ تاوتوێ دەکەن.
رۆژی 28.12.2026 بوو ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر ئێران ئەنجامدا و ئەمریکایش هاتە ناوەوە، عەقید سەلام ئەسعەد، باس لە هۆکارەکانی هێمنییە کورتخایەکان و ئەگەری تەقاندنەوەی کەشتیە نەوتییەکان خەلیج لەلایەەن ئێران دەکات، کە رەنگە ئەوە دۆخەکە بکات بە جەهەنم.
ئەو ئەگەر و باس و خواستانە، لە کاتێکدایە 46 ساڵە شەڕی کەشتی نەوت تەقاندنەوە نەکراوە.
ئەوە لەگەڵ ئەوەی باس لەوەدەکەن، فەرماندە سەربازییەکانی ئێستای ئێران وەک ئەوانی دیکە خیبرەیان نییە و ناتوانن هەمان کاریگەر و مامەڵەی ئەوان بکەن، عەقید سەلام دەڵێ، لەگەڵ ئەوەی ئێران زەرەری پێنج ملیار دۆلاری داوە لە راداراتی خەلیج، بەڵام تا ئێستا ئەمریکا و ئیسرائیل هەندێک شوێنی ئەتۆمی ئێرانیان نەزانیوە.
لە بەرنامەکە، چوار سیناریۆی راگرتنی شەڕەکە باس دەکرێت و راوێژکارە سەربازییەکە دەڵێت، سوپای پاسداران بەهێزە و خۆپیشاندان رژێم ناگۆڕێ، لەگەڵ ئەوەی هەناردەی نەوتی جیهان وەستاوە، بەڵام نەوتی ئێران نەوەستاوە و بەردەوام لە جوڵە بازرگانییەکەی.