سلێمانی

بە ناوی جەژنانەوە پارەی لە خەڵک وەرگرت و دەستگیر کرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

تۆمەتبارێک لە سلێمانی، بە تۆمەتی وەرگرتنی پارەی جەژنانە لە هاوڵاتیان بەناوی کۆمپانیایەکی پاککەرەوە دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، دوای ئاگادارکردنەوەی مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان، کە کەسێک لە گەڕەکی زەرگەتەی شاری سلێمانی بەناوی کۆمپانیای پاککەرەوەوە پارەی جەژنانەی لەهاوڵاتیان وەرگرتووە، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنەکە و توانیان تۆمەتبارێک بەناوی (ر، أ، خ) دەستگیر بکەن، کە لە دایکبووی 2002ە و دەستیش بەسەر ئەو بڕە پارەیەدا بگرن، کە لەهاوڵاتیانی وەرگرتبوو، بڕەکەی نزیکەی 150 هەزار دینار بوو.

هەروەها پۆلیسی سلێمانی دەڵێن: پاش ئەوەی تۆمەتبار رادەستی بنکەی پۆلیسی بەختیاری کرا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخرا و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (240) لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

پۆلیسی سلێمانی: تەقەمەنی و یارییە ئاگرینەکان بەکارمەه...

پۆلیسی سلێمانی: تەقەمەنی و یارییە ئاگرینەکان بەکارمەهێنن