دیمەنێ یەکێک لەو شەوانەی کە بە درۆن هێرشکرایە سەر هەولێر - وێنە؛ ئەرشیفی 964
هێزەکانی ئیتالیا لە کوردستان
“هێرشمان کرایەسەر و هیچ زیانێکمان نەبوو”
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەنتۆنیۆ تایانی، وەزیری دەرەوەی ئیتالیا هێرشی شەوی رابردووی بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی وڵاتەکەی لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان ئیدانە کرد و ئاماژەی بەوەدا کە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
تایانی لە پۆستێکیدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس وتی: “بە توندی ئیدانەی هێرشەکەی سەر بنکەی ئیتالیا لە هەولێر دەکەم”.
تایانی ئەمڕۆ پۆستەکەی کردووە و ئاماژەی بەوە کردووە، “تازە لەگەڵ باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق قسەم کردووە، خۆشبەختانە هەموو سەربازەکانمان لە ناو پەناگەدا سەلامەتن و تەندروستن”.
سەربازانی ئیتالیا لە هەولێر جێگیرن بۆ مەشق و راهێنان بە هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە وەک بەشێک لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، کە لە ساڵی 2014ەوە شەڕی گرووپە توندڕەوەکان دەکەن.
بە گوێرەی ئاماری سەرچاوە ئەمنییەکان، شەوی رابردوو بە 17 درۆن هێرش کرایەسەر شاری هەولێر و دەوروبەری و سەرجەمیان لە لایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانیی هاوپەیمانانەوە تێکشکێندراون.