رێكخراوێك به هه‌ماهه‌نگی حكومەت هەیبەت سوڵتان پاکدەکاتەوە
964+
شلێر سەعید – كۆیە
له كۆیه، رێكخراوێك به هه‌ماهه‌نگی حكومه‌ت، به‌رزاییه‌كانى هه‌یبه‌ت سوڵتانیان له‌و پاشماوه به‌جێماوانه پاككرده‌وه، كه گه‌شتیاره‌كان له دواى پشوودان و كاتبه‌سه‌ربردن فڕێیده‌ده‌ن.
ئەمڕۆ یەکشەمە 12.3.2023 رێکخراوی رۆشنبیری کۆیە بە هەماهەنگی بەڕێوه‌بەرایەتی گەشتوگوزاری کۆیه، هەڵمەتێکی پاكکردنەوەیان لە بەشێكی سەیرانگای هەیبەت سوڵتان، ئەنجامدا.
ئیسماعیل عەبدوڵا بەرێوەبەری گەشتوگوزاری كۆیە سەبارەت بە هەڵمەتەكەیان بە 964ـی راگەیاند “ئامانجمان لەم كارە ئه‌وه‌یه تا گەشتیاران بە ئاسوودەیی گەشتی خۆیان بكەن و هۆشیاریش بن كه به پاشماوەكانیان ژینگە پیس نەكەن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوه، نزیكەی 40 كەس دەبن، كه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
لایخۆشییه‌وه، ئاری سابیر سەرۆكی رێكخراوی رۆشنبیری كۆیە بۆ 964 وتى “رۆژی هەینی خەڵكیكی زۆر روویان لە ناوچە گەشتیارەكانی كۆیە كردبوو، بەداخەوە وەك پێویست ژینگە پاك راناگرن، بۆیە خۆبەخشانە ده‌ستمان بە پاككردنەوەی به‌رزاییه‌كانى هه‌یبه‌ت سوڵتان كردووه و تا ئێستاش نزیكەی 50 كیسمان لە پاشماوه و خاشاك كۆكردۆتەوە”.
بەپێی ئه‌و ئامارانه‌ی كه 964 له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گەشتوگوزاری كۆیەى وه‌رگرتووه، ته‌نها له ساڵی پاردا، 171 هەزار و 800 گەشتیار سه‌ردانى سنووره‌كه‌یان كردووه، بۆ گەشتكردن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن