"دەڵێى ترافیکە"
دانشتوانى پرۆژەى گوندى ئەڵمانى سێ بێکارەبان
964+
دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى
دانیشتوانى گوندى ئەڵمانى سێ بەهۆى نەبوونى کارەبا تووشى گرفتێکى گەورە بوون، بەهۆیەوە ژمارەیەک لە دانیشتوانى پرۆژەکە لە بەردەم دەرگاى سەرەکى پڕۆژەکە گردبوونەوە.
وەک ئەوەى باسى دەکەن، زیاتر لە سێ کاتژمێرە یەک خولەک کارەبایان نییە و رۆژانەش کارەبا وەک “ترافیک”ـى لێهاتووە و هەر دێت و دەڕوات.
ئەوان باس لەوە دەکەن، تووشى گرفت بوون چونکە بەرزکەرەوەکانیان ئیش ناکەن و ژن و منداڵ و نەخۆش ناتوانن چەند قاتێک بە قادرمە ببڕن.
بەوتەى دانیشتوانى پڕۆژەکە، کارەباى مۆلیدەیان نییە و لە دۆخێکى خراپدان.
ئەو باڵەخانانەى لە پڕۆژەکە بێ کارەبان ئەمانەن (A.B.C.D.E.F.J.H)، کە هەریەکێکیان چەندین قات بەرزن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح