"منداڵەکانمان تووشی ترس و دڵەڕاوکێ بوون"
درۆن خەو و خۆراکی لە دانیشتووانی سێبیران حەرام کردووە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
لەگەڵ سەرهەڵدانی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل و ئەمریکا رۆژ نییە درۆن و موشەک بە ئاسمانی کوردستانەوە نەبینرێ و جگە لە زیانە ماددی، زیانی گیانیشیان لێکەوتووەتەوە.
کۆمەڵگای سێبیران لە هەولێری پایتەخت یەکێکە لەو شوێنانەی کە دانیشتووانەکەی خەو و خۆراکیان لێ حەرام بووە، پەیامنێری 964 چەند هاوڵاتییەکی ئەو گوندەی دواندووە، هەندێکیان دەڵێن، گوێیان لێ نییە و بە وەزعەکە راهاتوون و بەشێکیان باسی ئەوە دەکەن کە ژیانیان نەماوە و خێزان و منداڵەکانیشیان تووشی ترس و دڵەڕاوکێ بوون.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری