کاسبکارێکی هەولێر
“ئەم شەڕە بۆ کرێچی جەنگی جیهانیی سێیەمە”
964+
ئەحمەد شەمزین
ئەو جەنگەی لە نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران هەڵگیرساوە، کاریگەری لەسەر ژیانی هاوڵاتیان دروست کردووە، بە تایبەتی ئەوانەی کرێچیین و داهاتێکی سنوورداریان هەیە.
زانا غەفوور کاسبکارێکی هەولێرە و لەسەر عارەبانەیەک کاری فرۆشتنی گولەبەڕۆژە دەکات، ئەو دەڵێت ئەو شەڕە ئەگەر بۆ خەڵکی ئاسایی چەند قورس بێت، بۆ کرێچی زۆر قورسترە و حیساب بکە جەنگی جیهانیی سێیەمە.
زانا دەڵێت، کاسبییەکەی بژێوی ژیان و کرێی خانووی بۆ دەرناکات و بازاڕەکە وەک پێویست نییە، ئەمەش وادەکات کارەکەی قورستر بێت و ژیانیشی ناخۆشتر بێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا