موجتەبا خامنەیی برینداربووە بەڵام سەلامەتە
کوڕی پزیشکیان بۆ میدیای ئێران:
“موجتەبا خامنەیی بریندارە بەڵام سەلامەتە”
964+
شۆڕش قادری
یوسف پزیشکیان کوڕی مەسعود پزیشکیان دەڵێت، رێبەری تازە بریندارە بەڵام سەلامەتە.
یوسف پزیشکیان راوێژکاری سەرۆک کۆماری ئێران بە میدیای وڵاتەکەی وتووە، “هەواڵی برینداربوونی موجتەبا خامنەییم بیست، پرسیارم لەو دۆستانە کرد کە پەیوەندییان لەگەڵی هەیە، وتیان، شکور بۆ خوا سەلامەتە و کێشەیەکی نییە”.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە بەشێک لە میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، موجتەبا خامنەیی رێبەری تازەی ئێران، هەر لە رۆژی یەکەمی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران کە 28.2.2026 دەستیپێکرد، لە ماڵەكەی باوکی برینداربووە و ئێستا لە شوێنێکی پارێزراو لەژێر چاودێری دایە.