هاوکاری ژینگەپارێزانی هەولێر کرا
335 ژینگه‌پارێزی هەولێر
ده‌عوه‌تكران و سه‌به‌ته‌ی خۆراک و هاوكارییان پێدرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
لە ئێوارەخوانێکی بەربانگی رەمەزاندا زیاتر لە 335 سەبەتەی خۆراک و هاوکاریی ماددی، وەک یارمەتی بەسەر ژمارەیەک فەرمانبەر و کرێکاری ژینگەپارێز لە ئەندازەی پارک و باخچەکان دابەشکرا.
راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، ئێوارەی سێشەممە 10.3.2026، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی شاره‌وانی و به‌رپرسانی دیكه‌ی شاره‌وانی، لە ئێوارەخوانێکی بەربانگی رەمەزاندا هاوکاری و سه‌به‌ته‌ی خۆراک به‌سه‌ر زیاتر لە 335 فەرمانبەر و ژینگەپارێزی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارک و باخچەکان پێشكه‌ش كرا.
وه‌ك له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه، سەبەتەی خۆراک و هاوکارییه‌كه لەلایەن رێکخراوی مرۆڤدۆستانەوە دابین کرابوو، کە رێکخراوێکی خێرخوازییە لە شاری هەولێر.