10 چەکدار کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش بریندارن

پڕیشکی شەڕ گەیشتە کەرکوک؛ بارەگاکانی حەشدی شەعبی بۆردومانکران

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

بۆ یەکەم جار پڕیشکی شەڕ گەیشتە کەرکوک و بارەگاکانی حەشدی شەعبی بۆردومانکران، 10 چەکدار کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا هێرشیان کردەسەر بارەگای کەتائیبی ئیمام عەلی چەکدارانی حەشدی شەعبی لە سنووری قەزای دووبز لە رۆژئاوای کەرکوک، بەپێی دوایین ئامارەکان کە 964 لە پزیشکی دادی کەرکوک وەریگرتووە، لە هێرشەکەدا 10 چەکدار کوژراون و 13ـی دیکەش بریندارن.

دوای هێرشەکە سوپاسالاری عێراق بڕیاریدا سەرجەم بارەگاکان لەو سنوورە چۆڵ بکرێن و سوپا جێگەیان دەگرێتەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە موسڵ بۆردومانی فڕۆکەیەک گڕی لە بارەگای لیوایەکی حەش...

لە موسڵ بۆردومانی فڕۆکەیەک گڕی لە بارەگای لیوایەکی حەشدی شەعبی بەردا