دیمەنێک لە دراوی عێراقی _ وێنە: 964
جوتیار عادل: بەمنزیکانە بەغدا 400 ملیارەکە دەنێرێت
964+
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 400 ملیارەکە گرفتی گهورهی له بهردهمدا نهماوه و بەمنزیكانه بەغدا دەینێرێت.
جوتیار عادل ئەو قسانەی بۆ ماڵپەڕی حکومەت و فەرمانگەی میدیا و زانیاریی کردووە.
هەروەها رایگەیاندووە، کە ئەمڕۆ یەکشەممە، شاندەکەی حکومەت دەچێتەوە بەغدا و گفتوگۆی پرۆژەیاسای نەوت و غازی فیدراڵی دەکات لەگەڵ حکومەتی عێراق.
شاندەکە لە وەزیرى داد و سەرۆکی فەرمانگەى هەماهەنگی و بەدواداچوون و ستافی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و کەسانی شارەزا لە وەزارەتی داد پێکدێت.