کچانی هەڵبژاردەی ئێران
داوا دەکات ئوسترالیا بیانپارێزێت
ترەمپ: ئامادەین مافی پەنابەری بدەینە کچانی هەڵبژاردەی ئێران
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆکی ئەمریکا لەسەر رەوشی تیپی کچانی هەڵبژاردەی ئێران هاتە وەڵام، کە لە ئوسترالیان، راشیگەیاند، ئامادەن مافی پەنابەری بە ئەندامانی تیپەکە بدەن، ئەگەر ئوسترالیا پێیان نەدات.
تیپی کچانی تۆپی پێی ئێران لە ئوسترالیان و بەشداریی جامی ئاسیایان کردووە، یارییەکانیان تەواو بووە و دەبێت بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان، بەڵام بەشێک لە ئەندامانی تیپەکە داوای مافی پەنابەرییان کردووە.
نووسینگەی رەزا پەهلەوی، کوڕی شای پێشووی ئێران بڵاویکردەوە، پێنج یاریزانی تیپەکە کەمپی مەشقی تیپەکەیان جێهێشتووە و داوای مافی پەنابەری سیاسییان لە ئوسترالیا کردووە.
هاوکات ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە ئوسترالیا هاتنە لای تیپەکە و هاوسۆزیان بوون، داوایان لە حکومەتی ئوسترالیاش کرد مافی پەنابەرییان پێبدەن و نایانگەڕێننەوە ئێران.
سەرۆکی ئەمریکا لای خۆیەوە لە تروس سۆشیال پۆستێکی کرد و نووسیویەتی، “ئوسترالیا هەڵەیەکی گەورەی مرۆیی دەکات بە رێگەدان بە گەڕانەوەی هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی ژنانی ئێران بۆ ئێران، کە ئەگەری کوشتنیان هەیە”.
هەروەها نووسیویەتی، “ئەمە مەکە جەنابی سەرۆک وەزیران، مافی پەنابەرییان پێ بدە، ئەمریکا دەیانبات ئەگەر تۆ نەیانگریتەخۆ، سوپاس بۆ گرنگیدانتان بەم بابەتە”.