پێنجشەممە

موچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی دارایی کوردستان رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە 12.3.2026 موچەی مانگی شوباتی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.

وەزارەتەکە ئەم ئێوارەیە لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، هەر لە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو،  موچەی مانگی شوباتی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لە دوای 1.7.2024ەوە  بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون، کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدا سبەی دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

خشتەی موچەی مانگی 2 بڵاوکرایەوە

خشتەی موچەی مانگی 2 بڵاوکرایەوە