سەرچاوەکەی کەرکوکە و عەمبارکراویشی هەیە
گەرمیان خەمی کەمی و گرانبوونی غازی نییە
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
دوای ئەوەی لە بەشێک لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان گرفتی کەمی غازی ماڵان دروستبوو، لە سنوری ئیدارەی گەرمیان ھیچ گرفتێک نییە و بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکان دەڵێت، “نزیکەی 300 تۆن غازی عەمبارکراویشمان ھەیە”.
یادگار فەتاح بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیان بە 964ـی وت، “لە گەرمیان گرفتی کەمی غازمان نییە و هەر بوتڵێکیش ھەر بە 8500 دینار دەفرۆشرێت بە ھاوڵاتیان لەرێگەی بریکارەکانەوە”.
“سەرچاوەی غازی شلی گەرمیان پارێزگای کەرکوکە، تا ئێستا ھیچ گرفتێک لە سەرچاوەکەمان نییە و رۆژانە بەشە غازی خۆمان دێت، لەگەڵ ئەوەشدا نزیکەی 300 تۆن غازی خەزنکراومان ھەیە”، یادگار فەتاح وای وت.
ئاماژەی بەوەش کرد، 170 بریکاری دابەشکردنی غازمان ھەیە، ھەر چەند کۆڵانێک بریکارێکی بەردەکەوێت ھەموو ماڵێک رۆژانە ئۆتۆمبێلی غاز دەچێتە پێش ماڵیان و ھاوڵاتیان بێخەمبن لە گەرمیان کێشەی غازمان نیە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری