بەشى مووچە ناکات

هێشتا ماویەتى؛ بەشێکى ترى پارەى موچە گەیشت

964+

وریا فەتاح

کەمێک لەمەوبەر، گوژمەیەکی تر لە تەمویلی مووچەی مانگی شوبات خرایە سەرهەژماری بانکی وەزارەتی دارایی، بەڵام هێشتا بەشى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم ناکات.

وەزارەتى دارایى و ئابورى بڵاوى کردەوە، دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە 8ـى ئازارى 2026، گوژمەیەکى تر بە بڕى 365 ملیار و 702 ملیۆن دینار، وەک بەشێکی تر لەتەمویلی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

دەشڵێت: چاوەڕێ دەکەین سبەی دووشەممە لەگەڵ گەیشتنی تەواوی تەمویلی مووچە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە راستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات بکەین.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژى 5ـى ئەم مانگە، بڕى 274 ملیار و 962 ملیۆن دینارـ وەک بەشێک لە تەمویلى موچەى مانگى دوو خرایە سەر هەژمارى وەزترەتى دارایى هەرێم.

بەمەش 640 ملیار و شتێک خراوەتە سەر هەژمارى وەزارەتى دارایى و هێشتا پێویستى بە نزیکەى 300 ملیار دینارى دیکە هەیە بۆ ئەوەى بتوانێت موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستانى پێبدات.

تەمویلی موچەی مانگی شوبات خرایە سەر هەژماری بانکی وەزا...

تەمویلی موچەی مانگی شوبات خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی