لۆگۆی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
نەتەوە یەکگرتووەکان:
نووسینگەکانمان لە هێرشەکانی سەر سلێمانی هیچیان بەسەر نەهاتووە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، نووسینگەکانیان هیچی بەسەر نەهاتووە لەو هێرشانەی کراوەتەسەر شاری سلێمانی.
رێکخراوەکە ئەمڕۆ یەکشەممە 8.3.2026 لە راگەیاندراوێکدا روونیکردەوە، “هیچ یەکێک لە ئۆفیسەکانمان لەو رووداوە ئەمنییانەی لە سلێمانی روویانداوە کاریگەر نەبوون و هیچیان بەسەر نەهاتووە”.
هەروەها هاتووە، “راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان کە باس لە کۆمەڵگەیەکی تایبەت بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن لە سلێمانی، ئاماژەیە بۆ شوێنی پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئێستا بەکارناهێنرێت”.
“نەتەوە یەکگرتووەکان هەموو کات ئامادەیە و کاری خۆی بە شێوەیەکی تەواو لە هەموو عێراق دەکات، هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی و گەشەپێدانی گەلی عێراق”.
شەوی رابردوو بە دوو درۆن هێرشکرایەسەر شوێنێک لە شەقامی مەلیک مەحمود و نزیک هوتێل تایتانێک، کە دەگوترێت بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان و کونسوڵگەری تورکیای لێیە.