مۆبایلی ناو گیرفانی هاوڵاتیانی دەڕفاند دەستگیر کرا – وێنە؛ پۆلیسی سلێمانی
لەناو بازاڕی سلێمانی
مۆبایلی ناو گیرفانی هاوڵاتیانی دەڕفاند؛ دەستگیر کرا
964+
شۆڕش قادری
بەتۆمەتی دزینی مۆبایلی هاوڵاتیان لەناو گیرفانیاندا تۆمەتبارێک لە سلێمانی دەستگیر کرا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، چەند هاوڵاتیەک لە نووسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سەر بەبەشی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتییەکە سکاڵایان تۆمار کردووە لەسەر ئەوەی کە مۆبایلەکانیان لەناو بازاڕ لێدزراوە.
پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و رێکخستنی پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە و دوای لێکۆڵینەوە و چاودێری و کۆکردنەوەی زانیاری ورد لەسەر تۆمەتبار و ئاشکراکردنی شوێنی مانەوەی، مەفرەزەکانی پۆلیسی سلێمانی توانیویانە تۆەمتبارەکە دەستگیر بکەن و دەستیش بگرن بەسەر مۆبایلە دزراوەکاندا.
تۆمەتبار بەناوی (ف، ح، ج) و لەدایکبووی (1987) ژمارەیەک مۆبایلی لەناو گیرفانی هاوڵاتیاندا دزیوە و لەئێستادا بەپێی ماددەی (446) لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.