بۆ ناردنی هاوکاری

فراکسیۆنێک لە پەڕلەمانی عێراق؛ رێرەو بۆ ئێران بکەنەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

فراوانبوونی جەنگ لە نێوان ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ ئەوەی بەشێک لە وڵاتانی دیکە بگرێتەوە، زەنگی مەترسیدارە بۆ کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە، ئەمە رای فراکسیۆنی سادقوون-ی سەر بە عەسائیب ئەهلی حەقە لە پەرلەمانى عێراق.

لەگەڵ ئەوەی فراکسیۆنەکە داوا لە حکومەت و پەرلەمان دەکات هەڵوێستیان لە دژی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەبێت و رێڕەوی مرۆیی لەگەڵ ئەو وڵاتە بکەنەوە.

ئامانجەکە وەک فراکسیۆنەکە باسی کردووە، کردنەوەی رێڕەوی مرۆییە بۆ ئەوەی هەموو جۆرە هاوکارییەک پێشکەش بە ئێرانییەکان بکەن.

داواشی لە کۆمکاری عەرەبی و ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی کردووە فشار بکەن بۆ راگرتنی ئەو هێرشانە بۆ سەر ئێران و چارەسەری سیاسیی دادپەروەرانە بۆ دۆسییەی ئەتۆمى ئێران بدۆزنەوە، دوور لە لۆژیکی هێز.

ئێران تاکتیکێکی تازە لە شەڕەکەدا بەکار دەهێنێت

ئێران تاکتیکێکی تازە لە شەڕەکەدا بەکار دەهێنێت

سعودیا و ئێران بە نێوەندگیری چەند وڵاتێک بە

سعودیا و ئێران بە نێوەندگیری چەند وڵاتێک بە "نهێنی" لە گفتوگۆدان