"پشتی لە كوردانی سوریا كرد"
لایجانی: کورد بە قسەی ئەمریکا هەڵناخەڵەتێ
964+
فەرهاد حەسەن
عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رایگهیاند، ترەمپ كەسێكی دواكەوتوە و پێی وابوو ئەوەی لە فەنزوێلا كرا، لە ئێران دووبارەی دەكەنەوە، دەشڵێت، “كوردەكانی ئێران عاقڵن و تێدەگەن كە ئەمریكا بارزگانی دەكات، بۆیە هەڵناخەڵەتێن”.
لاریجانی لە دیمانەیەكی تەلەفیزیۆنیدا كە میدیا فەرمییەكانی وڵاتەکەی بڵاویانكردەوە، رایگەیاند، ئەمریكا پەیوەندی بە هێزە كوردییەكانەوە كردووە، بەڵام كوردەكانی ئێران عاقڵن و تێدەگەن كە ئەمریكا بارزگانی دەكات، چونکە دەشزانن کە هەر ئەوان بوون پشتیان لە كوردەكانی سوریا كرد.