خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ
ئه‌مڕۆ یانه‌كانی كوردستان له یاریگه‌ی خۆیاندا یاریی ده‌كه‌ن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
له خولی نایابی عێراقدا ئه‌مڕۆ گه‌ڕی 20 درێژه‌ی ده‌بێت، یانه‌كانی كوردستانیش هه‌لیان هه‌یه بردنه‌وه تۆمار بكه‌ن، چونكه له یاریگه‌ی خۆیاندا یاریی ده‌كه‌ن.
له خولی نایابی عێراق ئه‌مڕۆ یانه‌ی هه‌ولێر به سه‌ركردایه‌تی راهێنه‌ری نوێی “عه‌باس عوبێد”، رووبه‌ڕووی یانه‌ی كه‌ربه‌لا ده‌بێته‌وه.
هه‌ولێر دوێنێ راهێنه‌ر و ستافی نوێی راگه‌یاند و به ئامانجی ئه‌وه‌یه له قۆناغی دووه‌مه‌وه لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ ده‌ستپێبكات، دوای ئه‌وه‌ی سێ راهێنه‌ر و چه‌ند یاریزانێكی گۆڕی و ئه‌نجامه‌كانیشی به دڵی كه‌س نییه.
له لای خۆیه‌وه یانه‌ی نه‌ورۆز ئه‌م وه‌رزه بۆ یه‌كه‌مجار ده‌گه‌ڕێته‌وه سلێمانی و له “مه‌لعه‌به‌كه” له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌فتی به‌سڕه یاریی ده‌كات.
نه‌ورۆز یاریگه‌ی سلێمانی نۆژه‌نكردووه‌ته‌وه و له‌مه‌ودوا له‌وێ یاریی ده‌كات و جه‌ماوه‌ره‌كه‌شی له‌گه‌ڵیدا ده‌بن.
نه‌ورۆز یه‌كێكه له تیپه باشه‌كانی كوردستان و ته‌نانه‌ت عێراق و ئه‌نجامه‌كانی باشن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه هیچ یارییه‌كی له یاریگه‌ی خۆی نه‌كردووه و له به‌غدا و هه‌ولێر یاریی ده‌كرد.
هه‌روه‌ها یانه‌ی زاخۆ ئه‌مڕۆ له یاریگه‌ی خۆیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی كه‌رخ ده‌بێته‌وه و به پاڵپشتیی هانده‌ره سه‌رنجڕاكێشه‌كانی ده‌یه‌وێت بردنه‌وه تۆماربكات.
جێی ئاماژه‌یه هه‌ر له گه‌ڕی 20دا، یانه‌ی دهۆك دوێنێ ئێواره به 0-1 گۆڵ به یانه‌ی شوڕته دۆڕا، له‌و یارییه‌ی له یاریگه‌ی شه‌عب كرا.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
دیوانییه – حدوود 13:00
سناعه – زه‌وڕا 15:00
نه‌ورۆز – نه‌فتی به‌سڕه 15:00
زاخۆ – كه‌رخ 17:15
هه‌ولێر – كه‌ربه‌لا 19:30.