دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
"ئێران ناچار بوو داوای لێبوردن بكات"
تره‌مپ: ئه‌مڕۆ گورزێكی به‌هێز له ئێران ده‌ده‌ین
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی لێدانێكی گەورەی لە ئێران کرد و ئێرانی بە “گەورەترین دۆڕاو” لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەسف کرد.
ترامپ لە پۆستێکیدا لە پلاتفۆرمی “تروس سۆشیاڵ” رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ لێدانێكی زۆر به‌هێز له ئێران ده‌ده‌ن.
وتیشی، ئێرانێکی “لاواز” ناچار بووە داوای لێبوردن لە دراوسێیه‌كانی بكات و بەڵێنی ئاگربەست بدات، ئەمەش هۆکارەکەی بۆ فشارە سەربازییە بەردەوامەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل ده‌گەڕێته‌وە.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا نووسیویه‌تی، “تاران کە لە مێژوودا هەوڵی هەژموونی ناوچەیی داوە، بۆ یەکەمین جار لە سەر دەستی دراوسێیه‌کانی رووبەڕووی شکست دەبێتەوە”.
جەختی لەوەش کردەوە، سەردەمی باڵادەستیی ئێران كۆتایی هاتووە، ئێستا له قۆناغی شكستێكدایه، كه به “شكستێك کە دەتوانێت بۆ دەیان ساڵ بەردەوام بێت” وەسفی کردووە، مەگەر تەسلیم بێت یان بە تەواوی دابڕمێت.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا نیازی خۆی بۆ ئه‌نجامدانی گورزێکی گەورە بۆ ئەمڕۆ ئاشکرا کرد، ئاماژەی به‌وه‌ش كرد واشنتۆن بیر لە بژارەیەک دەکاتەوە بۆ “وێرانکردنی تەواوتی” ئەو ناوچانە و ئەو گرووپانەی کە پێشتر نەکراونەتە ئامانج، ئەمەش بەهۆی ئەوەی بە “رەفتاری خراپی ئێران” ناوی بردووە.
هه‌شت رۆژه شه‌ڕی ئه‌مریكا و ئیسرائیل به‌رامبه‌ر ئێران ده‌ستیپێكردووه و هیچ ئاماژه‌یه‌كیش بۆ وه‌ستانی شه‌ڕ نییه.
تره‌مپ
"هیچ رێککەوتنێکیان لەگەڵ ناکەین"
ترەمپ داوای خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەکات
ترەمپ: سەرکردایەتی ئێران "بوون بە هەڵم" و هەر کەس ببێتە رابەر دەکوژرێت
بنیامین ناته‌نیاهۆ:
شه‌ڕی ئێران "هه‌ندێک كات"ی پێویسته
عەباس عێراقچی:
ترەمپ مێزی دانوستانەکانی بۆردومان کرد
48 بەرپرسی ئێرانی كوژراون