دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل. فۆتۆ: سۆشیاڵ میدیا
"هاتوچۆ بەڕێژەی 20٪ زیادیکردووە"
دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل تاکە هیوای گەشتیاران
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
لە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل، پێچەوانەی دەروازە سنوورییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان هاتوچۆی گەشتیاران زیادیکردووە.
دوای پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل و ئەمریکا و راگیرانی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، ئێستا رێگای وشکانی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل بووەتە تاکە هیوای گەشتیاران، ئەو هاوڵاتییانەی عێراق و هەرێم کە لە دەرەوەی وڵاتن، ئێستا فڕۆکەخانەکانی تورکیا وەک وێستگەی کاتی بەکاردێنن و لەرێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە دێنە ناو خاکی هەرێم.
سەرچاوەیەک لە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل بە 964ـی وت، “بەپێی ئامارەکانی چەند روژی رابردوو، رێژەی هاتوچۆی گەشتیاران لە مەرزەکە 20٪ زیادیکردووە و تادێت زیاتریش دەبێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، زۆربەی ئەو گەشتیارانەی رووی لە مەرزی ئیبراهیم خەلیل دەکەن، ئەوانەن کە دەگەڕێنەوە ناوخۆی وڵات، بەتایبەتیش هاوڵاتیانی ناوەڕاستی عێراق کە بەهۆی داخرانی فڕۆکەخانەکانی بەغدا و موسل و بەسڕا، رێگەی وشکانی ئیبراهیم خەلیل بەکاردێنن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری