تا 23.3.2026

پشووی قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندن درێژکرایەوە

964+

شۆڕش قادری

پشووی قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان تا 23.3.2026  درێژکرایەوە.

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم لە راگەیەنراوێکی هاوبەشدا بڵاویانکردەوە، “لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران، لە رۆژی یەکشەممە 8.3.2026 تا دووشەممە 23.3.2026 لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، حکومی و ناحکومی و تایبەت و نێودەوڵەتیەکانیش ) پشوو دەبێت.

لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل و ئەمریکا کە لە رۆژی شەممەوە 28.2.2026 دەستیپێکرد، سەرجەم قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندن لە کوردستان داخران.

یەکێتی مامۆستایان داوا دەکات پشووی ناوەندەکانی خوێندن...

یەکێتی مامۆستایان داوا دەکات پشووی ناوەندەکانی خوێندن درێژبکرێتەوە