دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا - وێنە؛ ماڵپەڕی پۆلیتیکۆ
"هیچ رێککەوتنێکیان لەگەڵ ناکەین"
ترەمپ داوای خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەکات
964+
شۆڕش قادری
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، جگە لەخۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج هیچ رێککەوتنێکی دیکە لەگەڵ ئێران واژۆ ناکەن.
کەمێک پێش ئێستا دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیال پەیامێکی بۆ ئێرانییەکان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “هیچ رێککەوتنێک لەگەڵ ئێران ئەنجام نادرێت، جگە لەخۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای هەڵبژاردنی سەرکردەیەکی قبوڵکراو و مەزن، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، ئێران لە لێواری لەناوچوون رزگار دەکەن و ئابوورییەکەی لە جاران بەهێزتر دەکەن.
لە کۆتاییدا ترەمپ دروشمە بەناوبانگەکەی خۆی دووپاتکردووەتەوە و نووسیویەتی، “ئێران داهاتوویەکی پڕشنگدار و مەزنی دەبێت، با دووبارە ئێران مەزن بکەینەوە”.