کۆگاکانمان پڕن

وەزارەتی بەرگری ئێران: بۆ شەڕێکی درێژخایەن ئامادەین

964+

وریا فەتاح

سەردار تەڵایی نیک، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئێران، پەیامێکی توندی ئاراستەی هاوپەیمانی “ئەمریکا و ئیسرائیل” کرد و رایگەیاند، وڵاتەکەی هەموو ئامادەکارییەکی تەکنیکی و سەربازیی بۆ جەنگێکی درێژخایەن تەواو کردووە.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئاماژەی بەوە کرد، کە سیستەمە بەرگرییەکان و ژێرخانە ئەمنییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بەرەو داڕمان دەچن و نەیارەکانیان لەناو قەیرانێکی قووڵی ئابووری و دەروونیدان.

تەڵایی جەختی کردەوە کە وەزارەتی بەرگری سەرجەم پێداویستییە سەربازییەکانی بۆ هێزە چەکدارەکان دابین کردووە و “کۆگا ستراتیژییەکان” لە پێشترەوە بۆ شەڕێکی درێژخایەن پڕ کراونەتەوە.

ئەم لێدوانانەی وەزارەتی بەرگری ئێران لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی ناوچەکە گەیشتوونەتە ئاستێکی مەترسیدار و هەردوولا باس لە ئامادەکاریی دەکەن بۆ فراوانبوونی رووبەڕووبوونەوە سەربازییەکان.

ئیسرائیل لەژێر موشەکی بالیستی ئێراندایە

ئیسرائیل لەژێر موشەکی بالیستی ئێراندایە